حكومه‌تی عێراق داواكاریی بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ره‌تده‌كاته‌وه‌

عێراق
11:45 - 2021-09-25

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، كۆنفرانسی ژمارەیەك كەسایەتی عێراقی لە هەولێرو داواكارییان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بە نایاسایی  له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دات و بە توندیش ئەو داوایە رەتدەكاتەوە.

له‌و باره‌یه‌وه‌، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و رایگه‌یاندوه‌ كه‌، حكومەت بە توندی كۆبوونەوەی نایاسایی چەند كەسایەتیەكی عەشایەری دانیشتووی هەولێرو داخوازیەكەیان لە بارەی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئیسرائیل رەتدەكاتەوە.
 هه‌روه‌ك ئەو كەسایەتیانەی به‌ نوێنه‌ری هیچ شارێكی عێراقی نه‌زانیوه‌و ده‌ڵێ‌، ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ نوێنەرایەتی هیچ شارێك ناكەن وەك ئەوەی بانگەشەی بۆ دەكەن، بەڵكو نوێنەری ئەو كەسانەن، كە كار بۆ نانەوەی پشێوی و بڵاوكردنەوەی رق دەكەن لە كۆمەڵگادا، ئەمەش لە كاتێكدا ولاتەكە بەرەو هەڵبژاردنێكی دادپەروەرانەی پێشوەخت دەچێت، كە خواستی هاوڵاتیانە.

روونشیكردوه‌ته‌وه‌، ، پێشنیازی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئیسرائیل لە رووی سیاسی و یاساییەوە بە تەواوەتی رەتدەكەنەوە و عێراق پێداگرە لەسەر هەڵوێستی لەمێژینەی خۆی، كە بریتیە لە پشتیوانی لە فەلەستین و مافی فەلەستینیەكان له‌دامه‌زراندنی دەوڵەتێكی سەربەخۆ كە پایتەختەكەی قودس بێت و سەرجەم داگیركاریی و ستەمەكانی ئیسرائیل لە دژی فەلەستینیەكانیش رەتدەكەنەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP