دوو سه‌ركرده‌ی سوننه‌ى عيراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی توركیا كۆده‌بنه‌وه‌

جیهان
08:03 - 2021-10-05



له‌كاتێكدا، چه‌ند رۆژێكه‌ كه‌م ماوه‌ بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، دوو سەركردەی دیاری سوننەكان سەردانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیایان كردو 

به‌پێی به‌شێك له‌ میدیاكانی توركیا، ئەردۆغان پێشوازی لە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی "عەزم" كردوه‌ كە هەردووكیان لە كەسایەتییە دیارەكانی سوننەكانن.

حەلبوسی كە هاوكات سەرۆكی هاوپەیمانی "تەقەدوم"ە بە ركابەرێكی سەرەكی خەنجەر دادەنرێت لە ناوچەكانی سوننەكاندا.

خه‌میس خه‌نجه‌ر ، له‌و باره‌یه‌وه‌، له‌ ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر، وێنه‌یه‌كی خۆی و ئه‌ردۆغانی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و نوسیووییه‌تی، دیدارێكی گرنگ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌باره‌ت به‌دۆخی سیاسی ناوچه‌كه‌و گرنگیی په‌یوه‌ندییه‌ ئابورییه‌كانی نێوان عێراق و كۆماری توركیای دۆست، بۆ پشتیوانیكردن له‌ سه‌قامگیریی ئابووری عێراق.

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه‌، كه‌ ته‌ئكیدیان كردوه‌ته‌وه‌، به‌ توندی به‌كارهێنانی خاكی عێراق بۆ به‌ئامانجگرتنی توركیا له‌لایه‌ن (رێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌كان) كه‌ مه‌به‌ستی په‌كه‌كه‌یه‌، ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌.
 
ئەم جموجوڵانش، لە كاتێكدایە، ته‌نها چەند ڕۆژێكی كه‌م ماوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی عێراق، به‌رای چاودێرانش، پێدەچێت پرسی ناكۆكیی و پەرتەوازەیی نێخۆیی سوننەكان تەوەرێكی سەرەكی دیدارەكان بووبێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP