هه‌ر كه دیتم قسه‌ی كردیه خێرا چووم بیخوێنمه‌وه، گۆتم به‌خوای والی تازه‌ی شاره‌و قسه‌ی باق و بریقی پێ نییه، ئه‌كید كێشه‌ی ئاوی باداوه‌ی حه‌ل كردیه!
فكرم كرده‌وه گۆتم نا، پێش بارینی بارانه‌و ئه‌كید جه‌نابی پارێزگار كێشه‌ی ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێری حه‌ل كردیه! هیچكه جسری سه‌یداوه ناكهوته بن ئاوێ! ئه‌ویش نه‌بوو.
گۆتم ئهكیدبه والی كێشه‌ی زه‌وییه‌كانی حه‌سارۆك و خزمه‌تگوزاری بنه‌سڵاوه و سیمی خاتووناوه‌و شاوێس و پیرزین و به‌حركه‌و ته‌یراوه‌و سێتاقانی حه‌ل كردیه، وه‌ڵا ئه‌ویش نه‌بوو!
گومانم نه‌ما، گۆتم والی باش فكری كردیتهوهو كۆرانهكانی بێركۆتی نوێ و قه‌راتی نوێ و گه‌ڕه‌سۆری قیڕ كردیه، وه‌ڵا بابه ئه‌وانه نه‌بوو.
وازم له‌و فكرانه هیناو گۆتم محافزهكهمان بڕیاری دایه دیفاع له هه‌ولێرییه‌كان بكا‌و كابرای شه‌قوه‌شێنی گرتووه، ئه‌وه‌ی له مامۆستاكه‌ی هه‌ولێری دا، وه‌ڵا ئه‌ویش نه‌بوو.
فكرم كرده‌وه له‌وانه‌یه جه‌نابیان داوای لێبووردن له كه‌سوكاری ئه‌وانه بكات كه له‌سه‌ر دیدی جیاواز له سجنیان كردوون و به‌ندكراوه به‌ناهه‌ق گیراوه‌كان به‌رده‌ده‌ن، ئه‌ویش نه‌بوو.
وه‌مزانی والی ئاقڵ بووه‌و قه‌ناعه‌تی به حزبه‌كه‌ی كردیه، خه‌ڵكی هه‌ژارو ره‌ش و رووتی هه‌ولێر به‌بێ ته‌زكیه‌ی حزبی و وه‌ره‌قه‌ی رێكخراو و ناوچه ده‌توانن بیر لێبده‌ن و كاسبی بكه‌ن و له‌سه‌ر زه‌وی خۆیان خانوو دروست بكه‌ن، ئه‌ویش نه‌بوو!
زۆرم فكر كرده‌وه هیچیان نه‌بوو، دیتم والی خۆی له‌بیرچووه‌و شهكرهكی گه‌له‌ك له‌خۆی گه‌وره‌تری شكاندیه! نه‌یزانیه محافزه‌و هه‌ر وایزانیه له مه‌راسیمه حزبیه‌كانه له‌پشت مایكه‌وه هاوار بكا‌و بقیڕێنێ!
ئه‌وجا با بێینه سه‌ر وه‌ڵام و دوو قسه‌ی هه‌ق بۆ ئومێد خۆشناوی محافزی پارتی:
جارێ پێش هه‌موو شتێك خه‌ڵكی به شه‌ره‌فی هه‌ولێر ده‌زانن ئێمه چۆن هاتینه‌وه هه‌ولێرو ئێوه چۆن! كاك كۆسره‌تی هه‌ولێریان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كانی به سه‌ربه‌رزیه‌وه به‌پێ هاتنه‌وه هه‌ولێرو له‌به‌رده‌م ئه‌و بینایه‌ی ئێستا تۆ محافزی سه‌ربه‌رزانه پێده‌كه‌نی و به هه‌ولێرییه‌كانی گۆت ئه‌وه ئێمه لێره‌ین!
ئێوه چۆن هاتن؟ به ترسه‌وه، به سه‌رشۆڕیه‌وه له‌سه‌رپشتی (٣١) ریزه ده‌بابه‌ی رژێمی به‌عس و سه‌دامی خوێنمژ هاتنه‌وه هه‌ولێر، ده‌ی پێم بڵێ كێ سه‌ربه‌رزتره!
جه‌نابی والی باسی دزی و تاڵانی ده‌كه‌ی، كام دزی و تاڵانی؟ ئه‌وه‌ی به ته‌نها له ٣١ی ئاب له هه‌ولێر ٣١ هه‌زار ماڵ و دوكان تاڵان كرا، كێ كردی، هه‌ر ئێوه‌و حه‌ره‌س جمهوریه‌كانی دۆستتان نه‌بوون!
ئه‌مڕۆ نییه ئێمه ده‌زانین له‌و شاره خزمه‌تگوزاری خراپه، هه‌ر ئه‌وه‌نا ٢٥ ساڵه ئێوه ئه‌و شاره ده‌چه‌وسێننه‌وه‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی ئازار ده‌ده‌ن و ئازادیتان نه‌هێشتووه، ههولێرێكی تازه‌تان بۆ خۆتان و ئاغاكانتان دروست كردووه‌و خه‌ڵكی ره‌سه‌ن و ئه‌سڵی هه‌ولێریش بێ خزمه‌تگوزارین و هێشتاش كێشه‌ی ئاو و كاره‌باو قیرتاوكردنی شه‌قامه‌كانیان هه‌یه.
جه‌نابی والی و حزبه‌كه‌ی زۆر باسی فرهكێخوایی ده‌كه‌ن، پێده‌چی له به‌ینی ئازادی و دیموكراسی و دیكتاتۆری لێیان تێكچووبی، ئێمه شانازی به‌وه ده‌كه‌ین حزبه‌كه‌مان رای جیاوازه‌و هه‌موومان بیر ده‌كه‌ینه‌وه، وه‌ك خه‌ڵكی تر نین چه‌ند كه‌سێك له جیاتی هه‌مووان بیر بكه‌نه‌وه!
ئه‌و مه‌حافزه حزبیه دوو رۆژه‌ی هه‌ولێرو حزبه‌كه‌ی، زۆر باسی دوو ساڵ حوكمڕانی یه‌كێتی له هه‌ولێر ده‌كه‌ن، ئه‌وكاته‌ی كاك كۆسره‌ت سه‌رۆكی حكومه‌ت بوو مووچه‌ی زیاد كرد‌و به قه‌رزیش با نه‌یده‌هێشت خه‌ڵك برسی بێ، خه‌ڵكی به شه‌ره‌فی هه‌ولێر باش له‌بیریانه سه‌رۆك حكومه‌ته‌كه‌ی ئێمه هه‌موو رۆژ ده‌رگای له‌سه‌ر پشت بوو بۆ خه‌ڵك، له‌سه‌ر جاده‌و سه‌ر بۆنیتی سه‌یاره ئیشی خه‌ڵكی جێبه‌جێ ده‌كرد، جه‌نابیشت ئه‌وكات یه‌كێك بووی له موراجیعهكانی بۆ چوویته لای؟
سه‌رۆك حكومه‌ته‌كانی ئێوه‌ش كه به جاده‌دا ده‌ڕۆن رێگایان بۆ قه‌تع ده‌كه‌ن و به هامهرو هێزی سه‌ربازیشه‌وه نا‌وێرن بڕۆنه ناو خه‌ڵك، هه‌فته‌یه‌كی له‌ناو خه‌ڵك بوونی كاك كۆسره‌ت زیاتره له چوار ساڵی سه‌رۆك حكومه‌ته‌كانی ئێوه، هێشتا پێی ده‌وێ!
جه‌نابی محافز باسی ویژدان و سه‌نگی مه‌حه‌ك ده‌كات، به‌ڵێ ئه‌گه‌ر ترس و تۆقاندن و هه‌ڕه‌شه‌و تهزویرهكانتان نه‌بێت، ده‌نگی خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری هه‌ولێر سه‌نگی مهحهكهو خه‌ڵك پێتان ده‌ڵێت كێی ده‌وێ و چی ده‌وێ؟ واباشه بێده‌نگ بیت و مه‌سه‌له‌ی قه‌یسه‌ری و كونه‌مشك نه‌هێنیه گۆڕێ، چونكه ئه‌وكاته‌ی پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی قه‌یسه‌ریان له به‌عسیه‌كان كردبووه كونه‌مشك خه‌ڵك له كه‌ره‌ج بوون! ئێمه‌ش ده‌زانین ئێوه له‌كوێ هاتوون؟ چۆن هاتوون، چیتان كردووه تا هاتوون، به قسه‌مان مه‌هێنن با ده‌ممان نه‌كه‌ینه‌وه ئه‌گه‌رنا مێژووهكهتان ئه‌وه‌نده پڕه له خیانه‌ت تا (٣١) سه‌ده‌ی تر‌و (٣١) هه‌زار ساڵی تریش ته‌واو نابێ.
دوا قسه‌م بۆ جه‌نابی محافز، زۆر ناگه‌ڕێمه‌وه دواوه، له شه‌ڕی داعش، هه‌ر كه داعش نزیك بووه‌وه راتان كرد‌و داواتان كرد فریاتان بكه‌وین، خێرا هاتین، ده‌زانی لۆ؟ ئێمه خه‌ڵكی ره‌سه‌نی هه‌ولێرین و به‌خوێن ئه‌و شاره‌مان له به‌عس رزگاركرد و به‌خوێنیش ده‌مانپاراست و پاراستمان، به‌ڵام ئێوه‌نا، دڵنیابووین چۆن به پشتی ده‌بابه‌كانی به‌عس هاتن ئاواش راتان دهكردو جێتان ده‌هێشت، چونكه پێوه‌ی ماندی نه‌بوون و به‌عس شاره‌كه‌ی بۆ داگیر كردن.
بۆ ئه‌مڕۆو سه‌د ساڵی تریش، هه‌زار (31)ی ئابی تریش بكه‌نه‌وه، هه‌ر ئێمه‌ین خه‌ڵكه به شه‌ره‌فه‌ی هه‌ولێر ده‌پارێزین و دیفاعیان لێده‌كه‌ین.
مژده ئیسماعیل
كاندیدی ژماره 22
له بازنه‌ی 4ی هه‌ولێر
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP