قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی جه‌ما پیرۆزباییه‌كی ئاڕاسته‌ی خوشك و برا ئێزدییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و جیهان ده‌كات و ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ڕێزان خوشك و برایانی ئێزدیی
به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی (جه‌ما) گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی خوشك و برا ئێزدییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و جیهان ده‌كه‌م و هیوادارم ئه‌م جه‌ژنه ببێته مایه‌ی قوڵتركردنه‌وه‌ی كلتوری پێكه‌وه ژیان و برایه‌تی و ته‌بایی له‌نێوان پێكهاته ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ساڕێژبوونی خه‌م و ئازاره‌كانی ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌ی كه ساڵانی رابردوو رووبه‌رووی ئێزدییه‌كان بووه‌وه.
جه‌ژنی ئه‌مساڵ كه هاوكاته له‌گه‌ڵ خۆئاماده‌كردن بۆ به‌شداریكردن له‌پرۆسه‌یه‌كی چاره‌نوسسازدا، كه‌ھه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه، داواكارم له‌ئێوه‌ی خوشك و برایانی ئێزدیی به‌شدارییه‌كی كارا بكه‌ن له‌پرۆسه‌ی ده‌نگداندا، له‌پێناو دیاریكردنی نوێنه‌ری متمانه پێكراوی خۆتان و به‌شداری كاراتان له‌پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا.
هه‌موو ساڵێك ئێزدییه‌كان هه‌ر له‌خێر و خۆشی‌دا بن.
قوباد تاڵه‌بانی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP