مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك ئیدانەی بۆردومانی فرۆكەكانی توركیا بۆ سنوری قەرەهەنجیر دەكات

کوردستان
17:40 - 2021-10-08

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئیدانەی بۆردوومانی فرۆکەکانی سوپای تورکیا بۆ سنوری قەرەهەنجیر لە نزیک شاری کەرکوک دەکات کە قوربانی و زیانی لێکەوتۆتەوە ئەم  سنور بەزاندنە پێشهاتێکی خراپە کە ناوجەرگەو قوڵایی کوردستان و عیراقی گرتۆتەوە ، بۆیە داوای دەست بەجێ راگرتنی  دەکەین  چونکە هیچ پاساوێک نابێت ببێتە ھۆی سنوربەزاندن و زیان گەیاندن بە خەڵکی بێتاوان .
بەو بۆنەیەوە داوا لە حکومەتی ئیتحادی  دەکەین کە ئەرکی دەستوری و نیشتمانی خۆی لەداکۆکی کردن لە خاکی عیراق بە کوردستانیشەوە راپەڕێنێ و لە رێگەی کەناڵە دیبلۆماسیەکانەوە حکومەتی تورکیا لەم پێشێلکارییە ئاگاداربکاتەوە
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
٨-١٠-٢٠٢١

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP