زیاد جه‌بار: تا ئێستا دەروازەی ئیبراهیم خەلیل نەبەستراوەتەوە بە وەزارەتی داراییه‌وه‌

کوردستان
07:16 - 2021-10-09



سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند،حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ئێستادا رۆژانە سەروو 500 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشرێت، به‌ڵام "داهاته‌كه‌ی بێجگە لەو بڕه‌ی کە مانگانە دەدرێتە وەزارەتی دارایی و ئابوری بۆ موچە، ئەوەی دیکە تائێستا نازانرێت چۆن خەرج دەکرێت.
 دەشڵێت، تەحەدا دەکەم یەک کەس بتوانێت لە سنوری زۆنی سەوز، یەک دینار لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەبێ بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی خەرج بکات .

زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی کوردسات، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد، "ئێستا کە نەوت لە سەروی 80 دۆلارەوە دەفرۆشرێت تەحەدا دەکەم نەک من لە هەرێمی کوردستاندا بە وەزیری دارایی و ئابوریشەوە بە وەزیری سامانە سروشتییەکانیشەوە، بێجگە لەو بڕەی کە مانگانە دەگاتە وەزارەتی دارایی بۆ پشتیوانی موچە، ئاگاداری یەک دیناری تر بن لە پارەی فرۆشتنی نەوت".

وەزارەتی دارایی و ئابوری بۆ موچە ئەوەی دیکە تائێستا نازانم چۆن خەرج دەکرێت، رەنگە بڵێن ئەمە ئیشی تۆ نیە و ئیشی سامانە سروشتییەکانە بەڵام دڵنیام ئەوانیش ئاگایان لێی نیە کە ئەو پارەیە بۆ کوێ دەچێت".

زیاد جەبار باسی لەوەشکرد، "ئەو دەروازە سنوریانەی کە بە ئەلیکترۆنی بەستراونەتەوە بە وەزارەتی دارایی و ئابوریی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگەوە لە هەولێر، بریتین لە باشماخ، پەروێزخان و حاجی ئۆمەران و تا ئێستا دەروازەی ئیبراهیم خەلیل نەبەستراوەتەوە و ساڵی رابردوش کۆتا ئاگادارکردنەوە دراوە بە بەرپرسانی دەروازەکەو تا ئێستاش جێبەجێ نەکراوە".

لەبارەی داهاتی سنوری پارێزگای سلێمانیشه‌وه‌، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی وتی، "تەحەدا دەکەم یەک کەس بتوانێت لە سنوری سەوز یەک دینار لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەبێ بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی خەرج بکات".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP