مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی هه‌ولێری یه‌كێتی نوسراوێكى ساخته‌ ریسوا ده‌كات

کوردستان
12:59 - 2021-10-09


مەڵبەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر راگەیەندراوێکی لەبارەی نوسراوێکی ساختە بڵاوکردەوە و رایگەیاندوه‌، "یەکێتی ئامانجیەتی پڕۆسەی هەڵبژاردن بە پاک و بێگەردی بەڕێوەبجێت و رێگری جدی لە هەمو هەوڵێکی تەزویر دەکەن .

ئەمڕۆ شەممە مەڵبەندی رێكخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر، لەراگەیەندراوێکدا،جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌ كه‌، لە هەندێک پەیج و ماڵپەڕ و گروپی تایبەتی ئاراستەکراوی سەر بە دەزگایەکی موخابەراتی، نوسراوێک بەناوی لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر بڵاوکراوەتەوە، لێرەوە رایدەگەیەنین ئەم نوسراوە تەزویرو دروست کراوەو هیچ بنەمایەکی نییە.


دووپاتیكردوه‌ته‌وه‌، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامانجیەتی پڕۆسەی هەڵبژاردن بە پاک و بێگەردی بەڕێوەبجێت و رێگری جدی لە هەموو هەوڵێکی تەزویر دەکەین .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP