بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەشداری پڕۆسەی دەنگدانی كرد لەشاری سلێمانی

کوردستان
09:19 - 2021-10-10

كەمێك پێش ئێستا بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بنكەی ڕەوشەن بەدرخان لە گەڕەكی مامۆستایان لەشاری سلێمانی بەشداری پڕۆسەی دەنگدانی كرد و دەنگیدا.
هاوسەرۆكی یەكێتی لە پەیامێكدا بۆ كەناڵەكانی ڕاگەیاندن وتی: كوردستان دەكەینەوە بە كوردستانەكەی سەردەمی جەنابی هەڤاڵ مام جەلال بە تایبەتی كەركوك.
وتیشی: لایەنگرانی یەكێتی دڵنیا دەكەینەوە كە یەكێتی دەكەینەوە بە یەكێتی سەردەمی سەرۆك مام جەلال و باردۆخەكەش باش دەبێت. 
بافڵ تاڵەبانی سەربارەت بە پۆستی سەرۆك كۆماری داهاتووی عیراق وتیشی: سەرۆك كۆماری داهاتووی عیراق هەر د. بەرهەم ساڵحە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP