پەیامێکی بەپەلە لە ئاسۆ مامەندەوە بۆ دانیشتوانی خۆشەویستی کەرکوک

کوردستان
12:40 - 2021-10-10

خەڵکی جوامێر و دلێری کەرکوک!
تەنیا سێ کاتژمێر ماوە بۆ دەنگدانی گشتی، چونکە دوای کاتژمێر 6ی ئەم ئێوارەیە، تەواوی ئامێرەکان لە کارکردن دەوەستن، بۆیە؛ ئەمڕۆ، رۆژی هیمەتە، رۆژی هەڵمەتە، رۆژی سەلماندنی کوردستانیی بوونی کەرکوکەکەی سەرۆک مام جەلالە، کە ئێستا لە ناو گۆڕەکەیدا چاوی لە دەنگ و هیمەت و قوربانییەکانی ئێوەیە!

کەرکوکییە دووژمن بەزێنەکان، خەڵکی دلێر و بە ئەمەکی باەگوڕگوڕ.. هەر ئێوە بوون 35 ساڵی تەواو رووبەڕووی زەبرو زەنگی بەعس وەستانەوە و کۆڵتان نەدا، هەر ئێوە بوون کە تیرۆر و کوشتن کۆڵی پێتان نەداو لە کەرکوکی کوردستان مانەوە و چوار ساڵ رووبەڕووی داعش و شۆڤێنییەکان وەستانەوە تا شکستان پێهێنان..!

ئێستا.. شەهیدان و ئەنفالکراوان، چاوەڕێی هیمەت و جوامێری ئێوەن بۆ ئەوەی بە دەنگەکانتان گۆڕانکاری گەورە بەرپا بکەن و بۆ دۆست و نەیاری بسەلمێنن کە کەرکوک بۆ هەمیشە بە کوردستانیی دەمێنێتەوە، بۆیە رێگەیان مەدەن شۆڤێنی و تۆرانییەکان پیلانەکانیان دژ بە ئێوە جێبەجێ بکەن و حوکمتان بکەن!


ئاسۆ مامەند
ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP