كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق:دوای سه‌عات 6 كاتی ده‌نگدان درێژناكرێته‌وه‌

عێراق
03:54 - 2021-10-10


دادوه‌ر جه‌لیل عه‌دنان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران له‌و باره‌یه‌وه‌، رایگه‌یاند، ده‌نگدان دوای سه‌عات 6 به‌هیچ شێوه‌یه‌ك درێژناكرێته‌وه‌و كۆتایی دێت.

سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران ڕاشیگەیاند، ڕێژەی بەشداریكردن له‌ ده‌نگدان، زۆر باشە و سێ یەکی ژمارەی دەنگدەرانی تێپەڕاندووە."  

دادوەر جەلیل عەدنان، بۆ ئاژانسی عێراقییەی وتی، پرۆسەی دەنگدان بە هیچ شێوەیەک درێژناکرێتەوە و سه‌عات 6 ئێوارە کۆتایی دێت .
  
باسی لەوەشکردووە کە "کۆدەنگی هەیە لەسەر ئەوەی ڕێکارەکانی کۆمسیۆن و پرۆسەی دەنگدان زۆر بە باشی بەڕێوەدەچن.
 
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، هیچ لەکارکەرکەوتنێک لە ئامێرەکانی دەنگداندا نەبووە و ئەو هەڵەیەی ڕوویداوە بەخێرایی چارەسەر کراوە.  

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە