وەھاب ھەڵەبجەیی پەیامێك ئاڕاستەی كەركوكییەكان دەكات

کوردستان
14:37 - 2021-10-10


وەھاب ھەڵەبجەیی پەیامێكی ئاڕاستەی كەركوكییەكان كرد و داوایان لێدەكات، لە پێناو پاراستنی ناسنامەی نەتەوەییمان لە كەركوك و هێشتنەوەی شارەكە بە قودسی كوردستان بڕۆن بۆ دەنگدان.

دەقی پەیامەكە:

لە پێناو پاراستنی ناسنامەی نەتەوەییمان لە كەركوك و هێشتنەوەی شاری شەهیدان بە قودسی راستەقینەی كوردستان و شاری وەفای مامی خۆشەویستمان هەروەها بۆ ئەوەی لە داهاتودا ئاخ هەڵنەكێشین كە لە پڕۆسەیەكی مەدەنیانە و ئازاد خۆمان كەركوكمان لەدەستدا داواتان لێدەكەم بڕۆن بۆ دەنگدان.

 كەركوك جیاوازە لە هەمووشارەكانی دیكەی عیراق و كوردستان دەنگدانی راستەقینە لە كەركوكە بۆیە پاڵپشت بۆ وتەكانی براو سەرۆكی لیستی هاوپەیمانیمان كاك قوباد تاڵەبانی و بۆ بەرز راگرتنی خوێنی شەهیدانمان داواتان لێدەكەین لەو چەند كاتژمێرەی كە ماوە بڕۆن بەرە و سندوقەكانی دەنگدان دڵنیابن مانەوەی كەركوك وەك شارێكی كوردستانی رەسەن لە ئێستادا تەنها و تەنها دەنگەكانی ئێوەیە و دەتوانێت ئەو ناسنامەیە وەك خۆی بهێڵێتەوە، بڕۆن و دەنگەكانی كورد بە بەرزی و ئاڵای كوردستانیش بە شكۆداری بهێڵنەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP