كورد لەكەركوك 6 كورسی بەدەستهێنا

کوردستان
12:49 - 2021-10-11


كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەكانی چەند پارێزگایەكی راگەیاندو كورد لەكەركوك 6 كورسی بەدەستهێناوە.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئەنجامی بەرایی هەڵبژادنە پێشوەختەكەی رۆژی 10ی 10ی 2021ی پەرلەمانی عیراقی لەڕێی شاشەیەكەوە كە لەئۆفیسی سەرەكی كۆمسیۆنەوە لەبەغداوە بۆ ئۆفیسی پارێزگاكان بڵاوكردەوە.

بەپێی ئەنجامە بەراییەكان كورد لەپارێزگای كەركوك 6 كورسی بەدەستهێناوە كە 3 كورسیان كاندیدە سەركەوتووەكانی هاوپەیمانی كوردستانە.

هەر بەپێی ئەنجامەكان كاندیدە سەركەوتوەكانی هاوپەیمانی كوردستان پێكهاتوون لە (گەیلان قادر، دیلان غەفور، سەباح حەبیب).

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP