سه‌ندیكای پارێزه‌رانی عیراق: پێشێلكاری زۆر له‌ هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامدراوه‌

عێراق
16:20 - 2021-10-12

سكرتێری سه‌ندیكای پارێزه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: پێشێلكاری زۆر له‌ هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامدراوه‌و سه‌رجه‌م پێشێلكارییه‌كانیش به‌ به‌ڵگه‌وه‌ ته‌سلیمی كۆمسیۆن ده‌كه‌ن.
زییا سه‌عید سكرتێری سه‌ندیكای پارێزه‌رانی عیراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: له‌ رێگه‌ی نوێنه‌ره‌كانیانه‌وه‌ كه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری عیراق چاودێری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیان كردووه‌.
ئاشكراشیكرد، ژماره‌یه‌كی زۆری پێشێلكارییان له‌ پرۆسه‌كه‌دا تۆمار كردووه‌، وتیشی: سه‌رجه‌م ئه‌و پێشێلكارییانه‌ به‌ به‌ڵگه‌وه‌ ته‌سلیمی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ده‌كه‌ن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP