ھێشتا خیتابی چەواشەیان تای ھەڵبژاردن بەری نەداوە
لەسەروبەندی شانزەی ئوکتۆبەردا ویستیان دووبارەی بکەنەوە
چەند ساڵە بەرژەوەندی گەلەکەمان و مەنتیقی تێڕوانینی نیشتمانیی و نەتەوەیی وا دەخوازێت قسەکردن لەسەر ئەزموونی ریفراندۆم و رووداوەکانی شانزەی ئوکتۆبەریش بخرێنە چوارچێوەی تیگەیشتنی دادپەوەرانە و رەوای سیاسییەوە کە لەوە زیاتر ریزی گەلەکەمان پەرت نەکا و ھەق بۆ خاوەن ھەق بگێرێتەوە و ئەم تێروانینە نەتەوەییە دروستە بخاتە خزمەت دووبارە نەکردنەوەی ھەڵە و پەڵەی سیاسییەوە ، کەچی تۆڕی میدیای درۆزنانەی پارتی و کاھینە شەڕانگێزەکانی پشتەوەیان بە پارە و پاوەری ئەم میللەتە ھەر ئەیکێڵن و ئەیکێڵن و خەریکە باوەڕ بە درۆی خۆشیان دەکەن .
لە جێی ئەوەی بێن و بە به‌رنامه و ته‌گبیری ورد دەرەنجامەکانی پاشەکشێی کورد دوای ریفراندۆم چاره‌سه‌ر بكرێت و ئیحتوای زیانه‌كانی بکرێت. کەچی ھەر ئەوەیان کرد سه‌ره‌نجام به بڕیاری ره‌سمی خۆیان ، ریفراندۆم سڕ كرا و خۆیان بۆ پیلانگێڕییە ئیعلامی ، سەربازی و ئەمنییە گەورەکەی شازنزەی ئوکتۆبەر ئامادەکرد .
به‌داخه‌وه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌جێی ئه‌وه‌ی ئه‌م ویسته باڵا دیموكراتی و نه‌ته‌وه‌ییه‌ی گه‌له‌كه‌مان کە دەبوایە ریفرانۆم ببێته مایه‌ی ئیجماعی نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یی، ببێته باعیسی كۆكردنه‌وه‌ی چین و توێژه‌كانی كوردستان له ده‌وری یه‌ك ستراتیج، ببێته مایه‌ی ته‌بایی و پێكه‌وه‌یی و پشتیوانی حزب و چالاكه سیاسییه‌كان له كوردستان، كه‌چی به‌هۆی له‌وتاندنی سیاسی و شپرزه‌یی هه‌ژموونی سیاسیی پارتیه‌وه پێچه‌وانه‌وه بووه و له‌جێی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی مایه‌ی گرژی و دوردنگی و دڵكرمێ بوون له یه‌كتری. بووه مایه‌ی موزایه‌ده و بازاڕ گه‌رمی حزبی و تۆمه‌ت بشینه‌وه و تۆمه‌ت داتاشین كه ئه‌ده‌بیاتی ئاست نزمی پارتی دیموكرات ته‌نها وه‌ستاو كارامه‌ن له‌م جۆره خیتابه و هیچی تر نا. جا شانزەی ئوکتۆبەر جگە لەوەی کەڵبەی شۆڤێنیزمی عەرەبی و تایفەگەری و حوکمی میلیشیایی بە ھێز کردەوە، ئاستی نزمی ئەم خیتابە چەواشەکارییەی پارتی گەڕاندەوە بۆ رۆژگاری نەگریسی شەڕی ناوخۆ.
به‌م هه‌موو زام و برینه‌وه، گه‌له‌كه‌مان و بزووتنه‌وه سیاسییه‌كه‌ی رووبه‌رووی كاردانه‌وه و پاشماوه‌ی په‌ك كه‌وتن و سڕكردنی بڕیاری مێژوویی ریفراندۆم بۆوه. ئه‌م ریفراندۆمه‌ی كه سه‌ركردایه‌تی پارتی له سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی له‌رووی زه‌مین و زه‌مانه‌وه، له‌رووی كه‌مپین و ئیداره‌دانه‌وه خراپی هه‌ڵسوراِن و به ئینفراد و تاكڕه‌وییه‌وه ئیداره‌ی دا. له‌جێی گه‌یشتنی گه‌له‌كه‌مان به سه‌رفرازی یه‌كجاره‌كی، هه‌مووان و هه‌موومانی رووبه‌رووی ته‌نگژه‌ی گه‌وره‌ی وا كرده‌وه كه:
-پاشه‌كشێ له رۆڵی كورد له پرۆسه‌ی سیاسی كوردستان و عیراق ببێته واقیعێکی تاڵ کە چەند ساڵە گەلەکەمان و ھێزە دەربەستەکانی ھەوڵی چاککردنی ئەو دۆخە نەخوازراوە دەدەن.
-پاشه‌كشێ له جورئه‌ت و قه‌رارداری سیاسیی هێزه سیاسییه‌كان به‌گشتی و خودی پارتی روو بدات بە جۆرێک ھەر پارتی خۆی به هه‌ڵه‌داوان چونه‌وه به‌غدا وه‌كو خووی هه‌میشه‌ییان له شكست و دۆڕاندا.
-سه‌ره‌نجام له كاردانه‌وه‌ی ئه‌و شپرزه‌ییه سیاسییه‌ی ئیداره‌ی پارتی و قۆستنه‌وه‌ی دۆخی ناله‌باری ناوخۆیی كوردستانیش، له 16 ئۆكتوبه‌ری هه‌مان ساڵ (2017) دا سیاسه‌تی كوردستانی له كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كان پاشه‌كشێی كرد، حكومه‌تی ئیتحادی به هاوكاری حه‌شدی شه‌عبی و میلیشیای جۆربه‌جۆری تایفه‌گه‌ریی كۆنترۆڵی كه‌ركوك و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانی كرد. لەو دۆخە ناھاوسەنگەی تەرازوی ھێزی عەسکەریدا ته‌نها و ته‌نها هێزی پێشمه‌رگه‌ی یەکێتیی له مه‌یداندا شه‌هید و بریندارێكی زۆری دا و سەرکردەو فەرماندەکانی پارتی موزایه‌دچی نه‌ته‌وه‌یی تێ‌یان قوچاند.
پارتی له‌جێی ئه‌وه‌ی ئه‌زموون فێر بێ و ده‌رس و ده‌ور له‌م تاقیكردنه‌وه تفت و تاڵانه وه‌ربگرێت كه پێش خۆیان وبەر زیانی حزبیانەیان به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌مانی هێنا، وه‌كو پیشه‌ی هه‌میشه‌یی چه‌ند ساڵێكه كار بۆ شیواندنی ڕاستییه‌كانی ریفراندۆم و رووداوه‌كانی 16/ ئۆكتوبه‌ر ده‌كات. له‌جێی به خۆداچوونه‌وه و په‌شیمانی و داوای لێبوردن له گه‌له‌كه‌مان هه‌موو ئه‌م تراژیدیا نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌ی كردۆته‌وه ده‌سكه‌لای ته‌سكی حزبایه‌تی . له‌جێی كۆشش بۆ سارێژی برینه‌كان یه‌ك بینه ده‌یكولێنێته‌وه و رۆژانه بازرگانی سیاسیی پێوه ده‌كات و ده‌ستی چه‌وری خیانه‌ت و شكستی له‌سه‌ر یه‌كی خۆی به سه‌ری خه‌ڵكی تر، به‌تایبه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ده‌سرێته‌وه. یه‌كێتییه‌ك كه ته‌نانه‌ت له به‌ره‌نگاری دژواری (16)ی ئۆكتۆبه‌ری كه‌ركوكیشدا له‌جیاتی ئه‌وان و كوردستانیش ده‌یان و سه‌دان شه‌هید و برینداری داوه.
**
پارتی ، له‌جێی ئه‌وه‌ی شه‌رمه‌زار بێت و داوای لێبوردن بكات، چونكه كاره‌كه له ده‌ستی كه‌وت ، له‌جێی ئه‌وه‌ی دانی پێدا بنێ كه له ئیداره‌دانی كۆی مه‌له‌فی ریفراندۆم، كۆی ئیداره‌ی سیاسیی و ئابووری چه‌ند ساڵی رابردوو شكستی هێناوه، كه‌چی هه‌رزان فرۆشی و هه‌رزان بازاڕی پێوه ده‌كات، له جێی ئه‌وه‌ی سارێژی ئازاره‌كانی دوای سڕكردنی ریفراندۆم و له‌قاڵبدانی قەوارەی هه‌رێمی كوردستان بكات کەوای کرد دۆستی درۆزنانە و نەیاری ڕاستەقینەی جۆراوجۆر پێمان خۆش بن کەچی وا پارتی تا ئێستاش سه‌وداو سیاسه‌تی ناجۆر به سه‌رنه‌كه‌وتنی ریفراندۆم و دۆخی پاشه‌كشێی دوای 16 ئۆكتوبه‌ری ساڵی 2017 وه ده‌كات، وه‌ك پیشه‌یی هه‌میشه‌ییان:
ئه‌وساو ئێستاش:
-به كوردی جنێو ده‌ده‌ن و به عه‌ره‌بی سازش و ماستاوی خه‌ست بۆ ره‌وتی شۆڤێنی و تایفه‌گه‌ری له عیراق ده‌كه‌ن. کەیوبەینی تەحالوفات و کورسی کورسییان لەگەڵ دەکەن تەنانەت لەسەر حیسابی پرەنسیبە جێگیرەکانی گەلەکەمان،
- به كوردی و كرمانجی هه‌ڕه‌شه له كۆی بزووتنه‌وه‌ی سیاسی كوردستان و حزبه‌كانی، كۆی چالاكه كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیرییه‌كانی كورده‌واری ده‌كه‌ن و به عه‌ره‌بیش شان ماچ ده‌كه‌ن و عه‌بای كۆنه‌په‌رستان ده‌لێسنه‌وه سا بەڵکو لەسەر حیسابی گەلەکەمان و بە پاشقول گرتن لە حزبەکانی تری کوردستان پۆستێك زیاتریان پێ بدەن. بۆ گیرفانی تەسکی حزبی خۆیان ھەرچی سەرکردەی عێراقی ھەیە لە دژی گەلەکەمان و یەکێتیی ھان دەدەن کە ھەر خۆشیان رۆژانێک مالکی و عەبادی و عامرییان بە دوژمنی کوردستان دەناساند و ئێستاش سەفەقاتی پۆست و پلەیان لەگەڵ دەبەستن.
*ڕاستی مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه 16 ئۆكتوبه‌ر شكستی سه‌ركردایه‌تی پارتی و مۆنۆپۆله ره‌سمییه‌كانێتی له جومگه‌كانی حوكمڕانی، له ئیداره‌ی پرۆسه‌ی سیاسیی و دۆخی گشتی كوردستان، له ئیداره‌ی ئیجماعی نیشتمانی چاره‌نووس. ڕاستی ئه‌وه‌یه دوای كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال سیاسه‌تی كوردستانیی به ته‌نها و ته‌نها كه‌وته ده‌ستی پارتی كه كاری باشی له‌ده‌ست نایه‌ت. ئەم دۆخە پاشەکشێی کوردستان به‌ڵگه‌ی شكستی سه‌ركردایه‌تی ئیحتكاریخوازی پارتییه کە خۆیان شكستیان هێناوه له براگه‌وره‌یی چونكه ئه‌مه به خۆسه‌پاندن نابێ و نایەتەدی ، كه‌چی خه‌ڵكی دیكه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن؟! ئاخر كێ و كه‌ی ده‌چێته عه‌قڵه‌وه سه‌رکردایەتی حزب و مۆنۆپۆلكاری وڵاتێك سه‌ركه‌وتنی زۆر بچووك به‌ناوی خۆیه‌وه قه‌ید بكا و شكستی زۆر گه‌وره‌تریان له كۆی ئه‌و دۆسێیانه بخه‌نه ئه‌ستۆی خه‌ڵكی تر و حزبی تر كه لای ئه‌وان ده‌بێ حزبه‌كان به‌شیان هه‌ر ئه‌وه بێت بڵێن تۆمه‌تبار و خه‌تابارن و چه‌واشه‌كارییان به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێ.
ئێستاش ئەم خیتابە چەواشەکارییەی پارتی کە بەقیست و شەرمەوە ھاتۆتەوە کەرکوک تای کەمپینی ھەڵبژاردن بەری نەداوە و ھەندێک لە پەرلەمانتار و سەرکردە راکردووەکانیان لەکەرکوک بەیادی چەواشەکارییەکانی سەردەمی شانزەی ئوکتۆبەرەوە سینارێۆی تر دادەرێژن. ھانی گەنجانی ھەژار و بێ وەیی کورد دەدەن و ختۆکەی ھەستی دژە زوڵم و زۆری جەماوەر دەدەن بێ ھیچ سەپۆرتێکی سیاسیی و ئەمنی پێشوەختە ، کە دەشبینن ھێزە عێراقییەکان مەیلی شۆڤێنییان بەسەر مەیلی چەسپاندنی یاسا و ئۆقرەییدا زاڵ و ھەژمووندارە خۆیان تێی دەقوچێنن و کێشان بۆ کورد و یەکێتیی بەجێدەھێڵن.
کەتنی لەسەریەك ئەنجام دەدەن و لە لێقەومانا کەرکوک و میللەتەکەی بە جێ دەھێڵن.بە پێوقەدەمی شەڕەوە گەرەکیانە سینارێۆی ئوکتۆبەر دووپات بکەنەوە
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە درێژی تێکۆشانی خۆی خوێنی بۆ کوردستانێتی کەرکوک داوە و لە شانزەی ئوکتۆبەریش سەرەڕای ناھاوسەنگی ھێز دیسانەوە تاقە ھێز بوو شەھیدی دا‌و خوێنی بەخشی و لە پشێۆی سێ رۆژی رابردووش ھەر خۆی ھاتە سەر خەت لەگەڵ بەغدا و رێی لەتەشەنەکردنی ئالۆزییەکان و ڕەشبگیری گەنجانی کورد گرت کە مەیلی شۆڤێنی بۆ مەرامی خراپ دەیقۆزێتەوە و پاڵەوانانی درۆیینەش لە کاتی تەنگانەدا لێی دەکشێنەوە
ھەروەکو راگەیەندراوی رۆژی ٢٠٢١-١٠-١٣ مەکتەبی سیاسیی پرانسیبی یەکێتیی دووپات کردەوە «کەرکوک و کەرکوکییەکان لە ھەر موزایەدەو دروشم بازییەک بە گەورەتر دەزانێت کە ھەندێک لایەن و لە نێوانیاندا ھەندێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ مەرام و دەستکەوتی بچووکی حیزبی دۆزی گەورەی کەرکوک و چارەنووسەکەی و دانیشتوانی دەخاتە بەردەم مەترسی و گەمەی سیاسی، کە ئەمە لای ئێمە جوڵەیەکی سیاسی نالۆژیکییە بۆیە یەکێتی ھێزی بەرپرسیارەو پرەنسیپی پاراستنی گیانی پێکەوە ژیان و ئاشتیانە دەگرێتەبەر و پارێزگاری لەو پێکەوە ژیانەی کەرکوک دەکات، ھاوکات پارێزەری ماف و خاک و کوردستانی بوونی شارەکە دەکاتەوە و بەم ستراتیژە کاردەکات»
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP