سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازیکرد لە کونسڵی گشتی شانشینی ئەردەن لە هەرێمی کوردستان

عێراق
12:28 - 2021-10-15

هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر پێشوازیکرد لە بەرێز فواد ئەلمەجالی کونسڵی گشتی شانشینی ئەردەن لە هەرێمی کوردستان .

لە دیدارێکی نێوان هەردوولادا گفتوگۆکرا لەبارەی بارودۆخی سیاسی عیراق و کوردستان ناوچەکە بەتایبەتی دواین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق کە رۆژی یەکشەممەی رابردوو ١٠/١٠/٢٠٢١ ئەنجامدرا  ، هەروەها هەردوولا تەئکیدیان لەسەر پتەوکردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوولا کردەوە هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە تیشکی خستەسەر پەیوەندی دێرینی نێوان خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال و خوالێخۆشبوو شا حوسێن و بنەماڵەی شانشینی ئەردەن ، ووتیشی ئەو پەیوەندییە دۆستانەیە وەک ئەمانەتێک بەردەوامی پێ دەدەین بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی هەردووگەلی کورد و گەلی شانشینی ئەردەنی دراوسێمان . 

بەرێز فواد ئەلمەجالی کونسڵی گشتی شانشینی ئەردەن لە هەرێمی کوردستان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەرامبەر ئەو پیشوازییە گەرمەی لە هەرێمی کوردستان بەگشتی و لەلایەن یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە بەتایبەتی لێی کرا وەک کونسڵی نوێی شانشینی ئەردەن ، ووتیشی خوازیارین پەرە بە پەیوەندییەکانمان بدەین لەسەر ئاست و بوارە جیاوازەکان لەوانە بازرگانی و ئابوری و تەندروستی و پەروەردە و گەشتیاری ، بۆ ئەم مەبەستەش هەموو کار ئاسانی و هەماهەنگیەک لەگەڵ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکەین . 
لەسەرئاستی عیراق بەگشتیش خوازیاری سەقامگیری و ئاشتی و بەردەوامیدان بەو تەبایی و پێکەوە ژیانەین کە لەنێوان پێکهاتەکانی عیراقدا هەیە .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP