كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان: هێرش و فشاری توند دەكرێتە سەرمان

عێراق
14:16 - 2021-10-15

عیماد جەمیل،  ئەندامی تیمی راگەیاندن لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، دوای بڵاوكردنەوەو راگەیاندنی ئەنجامەكان، هێرشی توند دەكرێتە سەر كۆمسیۆن بەبێ بونی بەڵگەی دروست، دوای داخستنی بنكەكانی دەنگدانیش، كۆمسیۆن ئەنجامی وێستگەكانی دەنگدانی بۆ چاودێرانی قەوارە سیاسییەكان و كاندیدەكان خستوەتەڕو.
وتیشی:" لەدرنگانێكی ئێوارەی رۆژی دەنگدان، لە ژمارەیە ویستگەی دەنگدان بەهۆی ئامێرەكانەوە كێشە دروستبو، لەئێستاشدا كۆمسیۆن دەنگی ئەو وێستگانە دوبارە بە دەست دەژمێرێتەوە".

رونیشیكردەوە، "كۆمسیۆن بەرپرس نییە لەو ئەنجامانەی كە لە ڕێگەی دەزگاكانی راگەیاندن یاخود تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان سەبارەت بە ژمارەی كورسییەكانی قەوارەو لیستەكان بڵاودەكرێنەوە، چونكە ئەنجامی كۆتایی تا ئێستا رانەگەرندراوە


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP