تەندروستی عیراق گەیشتنی ملیۆنێك ژەمە ڤاكسینی دیكەی سینۆفارمی چینی راگەیاند

تەندروستی
15:24 - 2021-10-15

وەزارەتی تەندروستی عیراق كاروانێكی نوێی ڤاكسینی سینۆفارمی چینی پێدەگات كە بڕەكەی ملیۆنێك ژەمەو كاریگەری باشی لەسەر بەرزكردنەوەی بەرگری جەستە هەیە.

لەو روەوە د.ریاز عەبدولئەمیر حلفی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی تەندروستیی گشتی عیراق ڕایگەیاند، ئەو بڕە ڤاكسینەی گەیشتوەتە بەغدا و  دەست بەدابەشكردنی دەكرێت بەسەر سەرجەم پارێزگاكان و هەرێمی كوردستانیشدا.

لای خۆشیەوە، د. عەلی بەلەداوی بەڕێوەبەری كۆمپانیای گشتی بۆ بەبازاڕكردنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی لەوەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاندوە، "عێراق گرێبەستی دابینكردنی 36 ملیۆن ژەم ڤاكسینی كۆرۆنا لەگەڵ وڵاتی چین كردوە، لەماوەی رابردوشدا سێ كاروان ڤاكسینمان بەدەست گەیشتوە كە كۆی گشتی ملیۆنێك(750)  و هەزار ژەم  بووە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP