دوای ئیمزاكردنی له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیاوه، ڕێککەوتننامەی ئاو له نێوان به‌غداد و ئه‌نكه‌ره، چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه، مەهدی حەمدانی وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق، لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، رایگه‌یاند:"ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو سەرۆکی تورکیا ئیمزای لەسەر یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان عێراق‌و تورکیا كردوه، لەسەر پرسی ئاو، دوای ئیمزاكردنیشی لەلایەن سەرۆکی تورکیاوه، ڕێککەوتنەکە کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە".
ئاماژەی بۆئه‌وه‌شكرد، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بەره‌سمی لەسەر پەسەندکردنی ڕێککەوتنەکە ئاگاداریکردونەتەوە کە یەکێک لەبڕگەکانی بریتییە لەوەی پشکێکی دادپەروەرانە لەئاوی هەردوو ڕوباری دیجلەو فورات بۆ عێراق بەربدرێتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP