ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند، كوتله‌یه‌كیان پێكهێناوه
كه له 93 كورسی پێكھاتوه‌و ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ ره‌وتی سه‌در گه‌وره‌ترین كوتله‌ی
په‌رله‌مانی رابگه‌یه‌نن.
له‌و باره‌یه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له ده‌وڵه‌تی
یاسا كه له‌لایه‌ن نوری مالیكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت رایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر ره‌وتی
سه‌در بیه‌وێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر ھاوپه‌یمانی پێكبھێنێت بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین
كوتله‌ی په‌رله‌مانی، ئه‌وا ده‌وڵه‌تی یاسا ئاماده‌یه تا ده‌توانن گه‌وره‌ترین
كوتله پێكبهێنن و حكومه‌ت رابگه‌یه‌نن.
ده‌وڵه‌تی یاسا ھاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێك
دروستكردووه، بۆ پێكھێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی، كه 93 كورسی په‌رله‌مان پێكده‌ھێنن، به‌ڵام توانای
دروستكردنی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانییان نییه، كاندیدی ئه‌و ھێزانه‌ش بۆ
سه‌رۆك وه‌زیرانی داھاتوو، (نوری مالیكی) یه .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP