وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم بڕیاری دا هەر وانەبێژێک مانگانە ٣٠٠ تا ٤٥٠ هەزاری پێ بدرێت. ئەوەش دوای ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانێکی چەند ڕۆژەی مامۆستایانی وانەبێژ.
بەپێی زانیارییەکانی بەردەست چاودێر، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی پارەی پێویستی بۆ وانەبێژان دیاری کرد و بڕیاری دا بە دابینکردنی بڕی (300) بۆ (350) هەزار دیناری مانگانە بۆ وانەبێژی دەرچووی پەیمانگا.
بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێم؛ هەر وانەبێژێکی دەرچووی زانکۆش بڕی (400) بۆ (450) هەزار دیناری پێ دەدرێت.
ئەمڕۆ وەزیری دارایی و ئابووریی بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ لەگەڵ هەریەک لە وەزیری پەروەردە و سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران کۆبووەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP