كۆمسیۆنی باڵای ھه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایگه‌یاند، رۆژی سێشه‌ممه تانه‌دان له ئه‌نجامی ھه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی دێت.
كۆمسیۆنی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایگه‌یاند، بێلایه‌نانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تانه‌كان ده‌كه‌ن و زۆربه‌یان ھیچ كاریگه‌رییه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان نابێت، جه‌ختیشیكرده‌وه، ده‌نگه‌كان به ده‌ست، به‌وپه‌ڕ‌ی شه‌فافیه‌ت ھه‌ژمار كراونه‌ته‌وه، بڕ‌یاریشه رۆژی سێشه‌ممه كۆتا واده‌ی پێشكه‌شكردنی تانه‌كان بێت له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان.
كۆمسیۆن له 95% ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی به ده‌ست ته‌واو كردووه و راشیگه‌یاند، كۆی گشتی سكاڵاكان گه‌یشتوونه‌ته 356 سكاڵا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP