نزیكه‌ی دە ملیۆن پارچه چه‌كی بچووك و مامناوه‌ند، له ده‌مانچه، هاوه‌ن، ئار بی جی و كلاشینكۆف، به‌ده‌ست گروپ و هێزه میلیشیاكانەوەن و په‌رله‌مانتارێكی خولی پێشووی ره‌تی سه‌درش، ده‌ڵێت، كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو پارچه چه‌كه له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق، كاری یه‌كه‌می حكومه‌تی داهاتووی عێراق ده‌بێت.
ریاز مه‌سعودی، ئه‌ندامی خولی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی سه‌ر به ره‌وته‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد، دوای روخانی رژێمی سه‌دام حوسێن، ژماره‌یه‌ك گروپ و میلیشیای سه‌ر به وڵاتانی ناوچه‌كه هاتنه مه‌یدانه‌كه و ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆری پارچه چه‌كی بچووك و ماناوه‌ند.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو كه، ئه‌و چه‌كانه بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی كۆكردنه‌وه و جێگریكردنی هه‌ژموونی سیاسی و سه‌ربازیی و ئابووریی ئه‌و میلیشیایانه، جیا له‌وه‌ش له ئاستی هه‌رێمیشدا، پشتیوانی ده‌كرێن.
روونشیكرده‌وه، كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو پارچه چه‌كه، له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق، كاری یه‌كه‌می حكومه‌تی داهاتووی عێراق ده‌بێت.
باسی له‌وه‌شكرد، حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی هه‌وڵی زۆری دا كه ئه‌و چه‌كانه له ژێر ده‌ستی گرووپ و میلیشیاكان ده‌ربهێنێت، نه‌یتوانی، كه پێویسته له داهاتوودا چه‌ك به ده‌ستی سوپای عێراقه‌وه بێت، هه‌روه‌ك پلانی بۆ دانراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP