ئەمڕۆ17-10-2021 هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراق به‌هه‌ماهه‌نگیی ده‌زگای هه‌واڵگریی، لە ناوچه‌كانی بەغدا، ئەنبار و کەرکوک، 4 تیرۆرستیان دەستگیرکرد.
له‌و باره‌یه‌وه، لیوا یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لەراگەیەنراوێکدا،ئاماژه‌ی بۆئهوهكردوه كه، بەپێی رێنماییەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، هێزەکانی دەزگای دژەتیرۆر توانیان چوار تیرۆریست لە ئۆپراسیۆنێکی جۆریدا دەستگیر بکەن.
ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، ئۆپراسیۆنەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی نیشتیمانی عێراق لە ناوچەی تارمیە لە باکوری بەغدا، هه‌روه‌ها له ناوچه‌كانی ئەنبار و کەرکوک ئەنجامدراون".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP