بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یادی لەدایکبوونی، پێغەمبەری مەزن محەمەد (د.خ) لە گەلی کورد و تەواوی موسڵمانانی جیھان پیرۆز دەکات.
دهقى پهيامى بافڵ تاڵهبانى:
یادی لەدایکبوونی پێشەوای مرۆڤایەتی، پێغەمبەری مەزن محەمەد (د.خ) لە گەلی کورد و تەواوی موسڵمانانی جیھان پیرۆز دەکەم.
ھیوادارم ھاتنەوەی ئەم یادە پیرۆزە، ھاندەرمان بێت بۆ برەودان بە بەھا باڵاو پیرۆزەکانی ئاینی ئیسلام و رەوشتە بەرزەکانی پێغەمبەر (د.خ) بە کاری چاکەکاری و قوڵکردنەوەی گیانی لێبووردەیی وپێکەوەژیان و کارکردنمان بۆ خزمەتکردنی خەڵک و زاڵبوونمان بەسەر کێشە و گیروگرفتەکان لە پێناو ئامانجە باڵاکانی گەلەکەمان.
ھەر شادو سەرفرازبن.
بافڵ تاڵەبانی
ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP