سوپای توركیا، داوای لە گروپە میلیشیا چەکدارەکانی
لایه‌نگری لە سوریا كردوه، خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ په‌لاماردانی رۆژاڤا، له ھەر
ئان و ساتێك‌دا بێت.
له‌و باره‌یه‌وه، ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی
مرۆڤ ئاشكرای كردوه،، فەرماندە سەربازییەکانی تورکیا لە سوریا داوایان لە گروپه
چەکدارەکانی ھاوپەیمانیان کردووە له سوریا، لە ئامادەباشیدا بن بۆ ھەر فەرمانێکی
سوپای تورکیا بۆ ھێرشکردنە سەر ڕۆژئاڤای کوردستان.
ئەو داوایەی سوپای تورکیا له‌كاتێكدایه، ڕەجەب
تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمار‌و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
تورکیا، ڕایانگەیاندبو، وادەی شەڕ لە دژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و ھێزەکانی
سوریای دیموکرات (ھەسەدە) لە ڕۆژئاڤای کوردستان نزیکبووەتەوە.
ڕەوانگەی سوری ئاشکراشیکردووە، سوپای تورکیا و
گروپە چەکدارەکانی ھاوپەیمانی بەردەوامن لە تۆپبارانکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی
ھێزە کوردییەکان و گوندی عەلقەمیەو مەرعەناز و شوارغە لە باکوری حەلەب و لە ھەمان
کاتیش‌دا فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا لە ئاسمانی عەفرین دەسوڕێنەوە.
به‌شێك له چاودێران، پێیانوایه، په‌لاماردانی
رۆژاڤا له‌لایه‌ن توركیاوه له‌م كاته‌دا، به رێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ روسیا، ئه‌ویش
دوای سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ مۆسكۆ‌و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فلادیمێر
پۆتین سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته دێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP