سلێمانى.. وەفدێكی باڵای پارتی سەردانی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی كرد

کوردستان
08:52 - 2021-10-18

بەیانی ئەمڕۆ 18-10-2021 وەفدێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی لە سلێمانی كرد.

وەفدەكەی پارتی دیموكراتی كوردستان پێكهاتووە لە فازل میرانی، مەحموود محەممەد، عەلی حوسێن، دڵشاد شەهاب و لەلایەن بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی و شاڵاو عەلی عەسكەری و ئەمین بابە شێخ و ئاسۆ مامەند و بورهان سەعید سۆفی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتییەوە پێشوازیان لێكرا.

مەبەست لە سەردانەكەش بۆ بەسەركردنەوەیە.

فۆتۆ.. شاد ئیبراهیم

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP