به مه‌به‌ستی پێكهێنانی خێرای گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی و حكومه‌ت موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در، گه‌ڕاوه‌ته‌وه شاری به‌غداو سه‌رپه‌رشتی دانوستانه‌كان بۆ پێكھێنانی حكومه‌ت ده‌كات.
ریاز مه‌سعودی ئه‌ندامی پێشووی خولی په‌رله‌مانی سه‌ر به ره‌وتی سه‌در، له لێدوانێكی رۆژنامه‌ونیدا، رایگه‌یاند، ره‌وته‌كه‌یان به‌رده‌وامه له ھه‌وڵه‌كانی بۆ دروستكردنی ھاوپه‌یمانی و پێكھێنانی گه‌وره‌ترین كوتله له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تا بتوانن به زوترین كات حكومه‌تی داھاتوو پێكبھێنن.
ھه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش موقته‌دا سه‌در گه‌یشتوه‌ته به‌غدا تا له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كاندا كۆببێته‌وه و خۆی سه‌رپه‌رشتی دانوستانه‌كانی پێكھێنانی حكومه‌ت بكات.
ئاماژه‌ی بۆئهوهشكردوه، ره‌وتی سه‌در پلانی روونی بۆ قۆناغی داھاتوو ھه‌یه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP