كۆڵن پاوڵ، یه‌كه‌مین ره‌شپێستی ئه‌مریكا كه پۆستی
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وه‌ربگرێت له ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا به كۆرۆنا گیانی
له‌ده‌ستدا.
كۆڵن پاوڵ كه له‌نێوان ساڵانی (2001–2005)، وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بوو، ئه‌مڕۆ خانه‌واده‌كه‌ی رایانگه‌یاند، كه به ڤایرۆسی كۆرۆنا
گیانی له‌ده‌ستداوه.
كۆڵن پاوڵ رۆڵێكی گرنگی گێڕاوه له داڕشتنی سیاسه‌تی
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به تایبه‌ت له جه‌نگی دژی تیرۆر كه له‌ساڵی 2001 ده‌ستی پێكرد، یه‌كه‌م
وه‌زیری ئه‌مریكابوو كه بۆیه‌كه‌مجار هاته پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و به‌شداری یادی كیمیابارانی
ئه‌و شاره‌ی كرد
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP