كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ئاماری سكاڵاو تانەكان ئاشكرا دەكات

عێراق
08:36 - 2021-10-19

حەسەن سەلمان بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندن و پەیوەندیە جەماوەریەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان، رایگەیاند: ژمارەی داواكارییەكان دژی یەكەم ڕاگەیاندنی ئەنجامەكان كە كەمتر لە 24 سەعات دوای كۆتایی هاتنی دەنگدانی گشتی تۆماركردنیان دەستیپێكردوە، تاوەكو ئێستا گەیشتوەتە (هەزار و سێسەد و شەست) تانە.

وتیشی، "هەمو داواكارییەكان پێشكەش بە دەسەڵاتی دادوەری كراون، كۆمسیۆنیش ئەمڕۆ سێشەممە پسوڵەی تانە و سكاڵاكان تەواو دەكات".

باسی لەوەشكرد، ئەو داواكارییانە لەماوەی 10 ڕۆژدا ڕادەستی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن دەكرێنەوە، كە سەر بە ئەنجومەنی باڵای دادوەرییە و لە سێ دادوەر پێكدێت، بۆئەوەی پێداچونەوەیان بۆ بكرێت، چونكە بڕیارەكانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، ناچاریە لەسەر كۆمسیۆن كە پێداچونەوەیان پێدا بكرێت".



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP