هه‌ولێر.. بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشكی ئازاد كران

کوردستان
08:53 - 2021-10-19

پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە هەولێر رایانگەیاند، ماددەكەی هەردوو رۆژنامەنووس و چالاكوانی بادینان مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشكی گۆڕاوە بە 222 و بە ساڵێك زیندانی سزادران.

وتیشیان: دادگای تاوانەكانی هەولێر ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی ئەو دوو رۆژنامەنووس و چالاكوانەی كردبوو بەڵگەیان لەبارەوە نەبوو بۆیە دادوەر بڕیاریدا بە ساڵێك زیندانی سزایان بدات.

ئەوەشیان خستەڕوو: دادگا بەتۆمەتی ئەنجامدانی خۆپیشاندان و دروستكردنی چەند گروپێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئەو تۆمەتەی بەسەریاندا سەپاند بەڵام، لە راستیدا ئەو تۆمەتانە دوورن لە راستییەوە و هیچ بەڵگەیەكی پێویست لەسەریان نەبوو.

ئاماژەیان بەوەشدا: بەپێی ئەو سزایەی كە دادگا بۆی دیاریكردبوون كە ساڵێك زیندانی بوو لە ئێستادا هەردوو ناوبراو سزاكەیان تەواو كردووە و ئازاد كراون.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP