پەرلەمانتاران داوای بانگهێشكردنی وەزیری سامانە سروشتیەكان دەكەن

ئابوری
08:02 - 2021-10-20

بەھۆی گرانبوونی نرخی بەنزین گازوایل و نەوت داوا دەكرێت وەزیری سامانە سروشتییەكان بانگھێشتی پەرلەمان بكرێت
تادێت لەهەرێمی كوردستان نرخی سوتەمەنی بەتایبەت بەنزین گرانتر دەربێت و لەئێستادا نرخی لیترێك بەنزین هەزار دیناری تێپەڕاندوە، ژمارەیەك پەرلەمانتاری كوردستانیش یاداشتێك ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانی دەكەن داوا دەكەن بەئامادەبونی
وەزیری سامانە سروشتیەكان دانیشتنێكی تایبەتی پەرلەمان لەبارەی  گرانبونی نرخی بەنزین و غاز و نەوتی سپی و گازوایل رێكبخرێت.
ئەوەش لە كاتێكدایە زیاتر لە دوو ھەفتەیە نرخی بەنزین لە ھەرێمی كوردستان رووی لە بەرزبوونەوە كردووە، حكومەتی ھەرێمی كوردستانیش چاوەڕوانی بەغدایە بەشە نەوت و بەنزینی بۆ رەوانە بكات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP