له‌ گه‌رمیان راوه‌ ماسی قه‌ده‌غه‌كرا

ئابوری
16:02 - 2021-10-20


لەپێناو پاراستنی سامانی ماسی بڕیاردرا راوی ماسی بە تۆڕ و قولاپ لە بەنداوی باوەشاسوار قەدەغە بكرێت.

موقەدەم غازی نەجم غەنی بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی كفری رایگەیاند: بۆ پاراستنی سامانی ماسی لە بەنداوی باوەشاسوار لەسەر بڕیاری ئیدارەی قەزای كفری، بڕیاردرا راوی ماسی بە تۆڕ و قولاپ قەدەغە بكرێت چونكە، ئاستی ئاوی بەنداوی باوەشاسوار زۆر دابەزیووە و كەمی كردووە بەمەش مەترسی لەناوچونی سامانی ماسی هەیە بۆیە بڕیاردرا بە قەدەغە كردنی راوكردن.

راشیگەیاند: بڕیارەكە لەئه‌مڕۆوە چووه‌تە بواری جێبەجێكردنەوە و تا كاتی باران بارین بەردەوام دەبێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP