دوو سەنتەری تەندروستی تایبەت بە منداڵان، پێشکەش بە فەرمانگەی تەندروستیی کەرکوک دەکرێن.
بە ئامادەبونی دكتۆر گەیلان قادر‌و دیلان غەفور، كاندیدانی سەركەوتوو بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بەشێك لە لێپرسراوانی شارەكە، یەكەم سەنتەری تایبەت بە چارەسەركردنی نەخۆشی ئۆتیزم لە كەركوك كرایەوە کە تاوەکو ئێستا لە پارێزگاكه‌دا بوونی نەبووەو به‌راده‌ستی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی كه‌ركوك كرا، هاوكات بەردی بناغەی بیناكردنی سەنتەرێكی تایبەت بە توشبوانی تالاسیماش دانرا كە بەتەواوكردنی دەتوانێت خزمەتێكی بەرچاوی نەخۆشانی تالاسیما بكات و له رووی ته‌ندروستیشه‌وه به‌شێك له كێشه‌و گرفته ته‌ندروستییه‌كانی پارێزگاكه و دانیشتوانه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP