رۆژنامه‌ی (میدیل ئیست مۆنیتۆر)ئه‌مڕۆ 20-10-2021 ئاشكرای كرد كه، موفتی ئه‌زهه‌ری میسر ئه‌حمه‌د ئه‌لته‌یب، به‌نیازه له سه‌ره‌تای مانگی داهاتودا سه‌ردانی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه بكات له شاری نه‌جه‌ف.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه، ئه‌و سه‌ردانه‌ی موفتی ئه‌زهه‌ر، سه‌ردانێكی مێژوویی ده‌بێت سه‌باره‌ت به شاری نه‌جه‌ف، چونكه یه‌كه‌مینجاره ئه‌و دوو مه‌رجه‌عه باڵایه‌ی سوننه و شیعه، رووبه‌ڕو یه‌كتر ده‌بینن.
(میدیل ئیست مۆنیتۆر) ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، كه هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌یه‌دا، موفتی ئه‌زهه‌ر چاویده‌كه‌وێت، به‌زانایانی به‌ناوبانگی شیعه‌و هه‌روه‌ها سه‌ردانی هه‌ردوو شاری نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لاش ده‌كات.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادارش له‌و سه‌ردانه، ئه‌حمه‌د ئه‌لته‌یب سه‌ردانی شاره‌كانی به‌غداو نه‌ینه‌واو هه‌ولێرش ده‌كات.
له ساڵی 2003ه‌وه له‌دوای روخانی رژێمی به‌عس، چه‌ندینجار، حكومه‌تی عێراق، بانگهێشتی موفتی ئه‌زهه‌ری كردوه بۆ وڵاته‌كه، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی نزیكردنه‌وه‌ی دیدو بۆچوونه‌كانی شیعه‌و سوننه، به‌ڵام ئه‌و سه‌ردانه به‌هۆكاری جیاجیا، ئه‌نجامنه‌دراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP