پێنج چالاكوانی دیكەی بادینان ئازاد كران

کوردستان
08:50 - 2021-10-21

ئەمڕۆ لەدادگای هەولێر دادگایكردنی ژمارەیەك چالاكوانی تری بادینان بەڕێوەچوو تیایدا دادگا بڕیاری ئازادكردنی 5 چالاكوانی تری بادینانی دەركرد.

دوای دادگاییەكە تیمی پارێزەرانی دۆسیەی دەستگیركراوانی بادینان، لەبەردەم دادگای هەولێر لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند: دادگا بڕیاریدا بەئازادكردنی د.عامر خالید كە بەبێ تاوان دەرچوو، هەروەها سزادانی هەریەك لە سلێمانی كەمال، سلێمان موسا، جەمال خەلیل و فرسەت ئەحمەد بەپێی ماددەی 56ی سزادانی عیراقی بۆ ماوەی ساڵێك زیندانی، بەڵام بەهۆی ئەوەی ماوەی ساڵێك زیندانیان تەواو كردوە، هەر ئەمڕۆ سەرجەمیان ئازاد دەكرێن. 

 

كەسوكاری ئەو چالاكوانە ئازادكراوانەی بادینانیش لەبەردەم دادگا وێڕای خۆشحاڵی خۆیان بەبڕیاری ئازادكردنی رۆڵەكانیان، سوپاسی هەموو ئەو لایەن و فراكسیۆنەو كەسایەتیانەی هەرێمی كوردستانیان كرد كە لەسەرەتای دەستگیركردنی رۆڵەكانیانەوە بەردەوام لەسەر هێڵ بوون و دەستگیركردنەكانیان بەنادادپەروەر لەقەڵەمداوە.
دوای ئەوەی رۆژی سێ شەمەی رابردوو لەكاتی دادگایكردنی مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشكی كە دوو چالاكوانی دەستگیركراوی بادینان بوون بەڕێوەچوو، دادگا بڕیاری ئازادكردنی بۆ دەركردن و شەوی رابردووش مامۆستا بەدەل بەروای دوای ئازادكردنی گەیشتەوە ناو خێزان و كەسوكاری لەدهۆك.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP