خورماتووــ په‌لامارێكی موشه‌كیی بۆسه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سدیق شكستپێهێنرا

کوردستان
12:41 - 2021-10-21


لە یەكێك لە گوندەكانی قەزای خورماتوو دەستبەسەر چەند موشەكێكدا گیرا.

سەرچاوەیەكی ئاگادار رایگەیاند: دوای ئاگاداركردنەوەی هێزە ئەمنییەكان لە لایەن هاووڵاتیانەوە لە بوونی 7 حەوت چەكداری نەناسراو لە نزیك گوندی ئەلبو سەباح لە باكوور قەزای خورماتو، هێزەكانی فەوجی 7 ی فریاكەوتن و هێزەكانی دیكە گەیشتنە شوێنی مەبەست و چەكدارەكان هەڵهاتن. 

 وتیشی: لەو شوێنەی كە چەكدارەكانی لێبینراوە دەست بەسەر چەند موشەك و كەرەستەی تایبەت بە موشكەكان گیراوە.

بەپێی زانیارییەكان موشەكەكان بەرەو فڕۆكەخانەی سدیق دانرابوون لە ڕۆژئاوای قەزای خورماتو.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP