وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر رێكخراوی ته‌ندروستی جیھانیی ره‌زامه‌ندی ده‌رببڕێت ، رێگری نیه له‌به‌رده‌م به‌كارھێنانی دۆزی سێیه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا .
ھه‌یسه‌م عوبێدی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی به‌ھێزكردنی ته‌ندروستی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاندوه، ئه‌گه‌ر رێكخراوی ته‌ندروستی جیھانیی له عیراق ره‌زامه‌ندی بدات له‌سه‌ر پێدانی دۆزی سێیه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا، ئه‌وا ھیچ رێگریه‌ك نییه بۆ به‌كارھێنانی.
وتیشی، ھۆكاری رازی نه‌بوونی رێكخراوی ته‌ندروستی جیھانی بۆ به‌كارھێنانی دۆزی سێیه‌م، ئه‌وه‌یه كه تا ئێستا به‌كارھێنانی دۆزی یه‌كه‌م و دووه‌می ڤاكسین له عیراق نه‌گه‌یشتوه‌ته رێژه‌ی پێویست، چونكه تا ئێستا به‌شێك له ھاووڵاتیان به‌بێ ھۆكار ترسیان له به‌كارھێنانی ڤاكسین ھه‌یه و ئه‌مه‌ش زیانی ده‌بێت و رێگری له‌به‌رده‌م دانانی سنوورێك بۆ بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا دروست ده‌كات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP