له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق كه ئه‌مڕ‌ۆ 21-10-2021، بڵاویكردوه‌ته‌وه و ئاماژه بۆئه‌وه‌كراوه كه، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا هه‌زارو 882 حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوه‌و 2 هه‌زارو 656 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕ‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاندووه، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا 39 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاماژه به‌وه‌شداوه، له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عیراق تائێستا، 2 ملیۆن و 42هه‌زارو 117 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌بوون و ملیۆنێك و 979هه‌زارو 563 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕ‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه، كه ده‌كاته رێژه‌ی له 96.9%، هه‌روه‌ها 22 هه‌زارو 875 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP