قوباد تاڵەبانی: بە‌ریتانیا ڕۆڵی زیاتر بگێڕێت لە پاڵپشتیكردنی چاكسازییەكانی هەرێم

کوردستان
14:30 - 2021-10-21



قوباد تاڵەبانی لەگەڵ مارك برایسن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و شاندێكی كونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان كۆبووەوە. 

لە دیدارەكەدا کە ئەمڕۆ (21ی تشرینی یەكەمی 2021) لە هەولێر بەڕێوەچوو، ئەگەرو پێشهاتەكانی قۆناغی پاش هەڵبژاردن تاوتوێ كران، هەردوولا هاوڕابوون لەبارەی پێویستی پاراستنی ئاسایش و ئارامی و دەستەبەركردنی ئاشتی كۆمەڵایەتی لە رێگەی بەشداریكردنی سەرجەم پێكهاتە و ڕەنگە جیاوازەكان لە حكومەتی داهاتووی عێراقدا. 

لە تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەدا قوباد تاڵەبانی داوایكرد بە‌ریتانیا ڕۆڵی زیاتر بگێڕێت لە پاڵپشتیكردنی چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان و لای خۆیەوە هەنگاوە تەكنیكییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانی ڕوونكردەوە لە بوارەكانی رێكخستنەوەی باج و رسومات لەگەڵ ئەو هەنگاوانەی كە گرنگن بۆ پێشخستنی پرۆسەی حوكمڕانی.

شاندە بەریتانییەكە پابەندی وڵاتەكەیان دووپات كردەوە بە هاوكاریكردنی هێزە ئەمنییە عێراقییەكان لە نێویشیاندا پێشمەرگە بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەكانی سەرهەڵدانەوەی داعش و مەترسییەكانی تیرۆر بە گشتی.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP