بافڵ تاڵەبانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە ھەرێمی کوردستان ده‌كات

کوردستان
15:55 - 2021-10-21

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە ئۆلیڤییێ دیکوتینێ، کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە ھەرێمی کوردستان.

لەبارەی پێشھاتە سیاسییەکان، ھەلومەرجی دوای ھەڵبژاردن، قۆناغی نوێی ئەرک و بەرپرسیارێتی خەباتی سیاسی، بافڵ تاڵەبانی تێڕوانینە سیاسییەکانی خستەڕوو، ئاماژەی بەخواستی یەکێتی کرد بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق لەسەر بنەمای شەراکەتی نیشتمانیی و تەوافق، کە رەنگدانەوەی خواستی ھەموولایەک بێت و رایگەیاند یەکێتی پەرۆشی ئەوەیە حکومەتی داھاتووی عێراق لەئاست خواست و پێویستی و داوای ھەموو نەتەوە و پێکھاتەکان بێت و ببێتە مایەی سەقامگیری، ئارامی و خۆشگوزەرانی زیاتر نەک لێکترازان و وڵات بەرەو نائارامی زیاتر ببات.

ھاوسەرۆک روونیشکردەوە پەرۆشی ئەوەین کورد بەیەک تیم وەک بەرەیەکی نیشتمانیی کوردستانی بچینە بەغدا و بۆ ئەوەش دەست پێشخەری یەکڕیزی و کۆکردنەوەی ھێزەسیاسییە کوردستانییەکان دەکەین و دەمانەوێت جیاوازی و تێڕوانینەکان، لەودیو حەمرینەوە بکەینە خزمەت ئامانجە باڵاکانی گەلەکەمان.

ھەر لەدیدارەکەدا تەئکید لە ھاریکاری زیاتر و پتەوکردنی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان ھەردوولا کرایەوە بەشێوەیەک خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکان بکات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP