مه‌زڵوم كۆبانێ‌ په‌یامێك ئاراسته‌ی ئه‌مریكاو روسیا ده‌كات

کوردستان
06:50 - 2021-10-23


مه‌زڵوم کۆبانێ، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات - هه‌سه‌ده‌،  هۆشداریی له‌ مه‌ترسیی هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌ سوریا  ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌كاتێكدا، هاووڵاتیان له‌ سوریا، ئاواته‌خوازی ئارامیین، توركیا له‌هه‌وڵی ئاژاوه‌نانه‌وه‌ و هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕه‌ له‌كۆبانێ.   داواش له‌ ئه‌مریكاو روسیا ده‌كات، ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن.

  مه‌زڵوم كۆبانێ له‌ تویتێكدا كه‌ له‌ ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، ده‌ڵێت، له‌كاتێكدا هه‌موو سوریا ئارامی و سەقامگیریی ده‌خوازن، توركیا لە داگیرکاریی و بۆردومانكردنی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی له‌ كۆبانێ بەردەوامە و ڕێككه‌وتنه‌كان پێشێل ده‌كات و دەیەوێت شەڕ لە ناوچەکە هەڵبگیرسێنێت.

فەرماندەی هەسەدە، وێڕای ڕاگەیاندنی پرسەی خۆی بە کەسوکاری قوربانیان، داواشی لە لایەنی نێودەوڵەتیی و گەرەنتیکار کە ئەمەریکا و ڕووسیان بە ئەرکی خۆیان جێبه‌جێ‌ بكه‌ن. 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP