هه‌ولێر ــ مامۆستایانی وانه‌بێژ داوا ده‌كه‌ن به‌ هه‌میشه‌یی بكرێن

کوردستان
09:11 - 2021-10-23


مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران لەهەولێر بۆ داواكردنی مافیەكانیان خۆپیشاندانیان دەستپێكرده‌وه‌و داوا دەكەن   بەهەمیشەیی بكرێن.

سەرەڕای ئەوەی ماوەی چەند رۆژێكە لەشاروشارۆچەكانی هەرێمی كوردستان خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژ بەردەوامە، لەگەڵ ئەوەی وەزارەتی دارایی و پەروەردەش لەچەند رۆژی رابردودا رایانگەیاند: بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ لەگەڵ هەریەك لە وەزیری پەروەردەو سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەتەوەو هەر سێ لا لەسەر ئەوە رێككەوتن،  كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ بەمیكانیزمێكی نوێ چارەسەر بكرێت و بڕیاردرا چارەسەری كۆتایی بۆ مامۆستایانی وانەبێژی بدرێت، كێشەكانیان لە ماوەكی نزیكدا چارەسەر بكرێت.

بەڵام لەشاروشارۆچكەكانی هەرێم خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژ بەردەوامه‌و ئەمڕۆ خۆپیشاندان گەیشتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران لەهەولێرو داوا دەكەن حكومەت بەیەكجاری كێشەكانیان بۆ چارەسەر بكات و بكرێنە هەمیشەیی.

لەو خۆپیشاندانەدا مامۆستایانی وانەبێژ رایانگەیاند: ماوەی نزیكەی 10 ساڵە هیچ دامەرزاندێنك نەكراوەو مامۆستای وانەبێژ هەیە زیاتر لە 6 ساڵە لەخوێندنگەكان وانە دەڵێنەوەو خزمەت دەكەن و ئەركێكی زۆریان هەیە، بەڵام مافیان پێنادرێت.

باسیان لەوەشكرد، هێشتا پارەی وانەبێژی مانگی 3ی ساڵی 2020یان پێنەدراوە، بۆیە ئەركەكانیان جێبەجێكردوەو مافەكانیان پێنەدراوە.

هەر لەخۆپیشاندانەكەدا مامۆستایانی وانەبێژ راشیانگەیاند: دوای پێشەشكردنی چەند داواكاری بۆ حكومەت تائێستا وەڵامیان نەدراوەتەو‌ە، پێویستە حكومەت لەبری ئەوانەی خانەنشین دەكرێت مامۆستایانی وانەبێژ دابمەزێنرێن.

تەئكیدیان لەوەشكردوە كە بەردەوام دەبن لەسەر بایكۆتكردنی هۆڵەكانی خوێندن و تا كێشەكانیان چارەسەر نەكرێت ئامادەنین بگەڕێنەوە هۆڵەكانی خوێندن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP