دادگای دەستوری تورکیا بڕیاری دا قەرەبووی ماددی (عوسمان بایدەمیر) سەرۆکی پێشووتری شارەوانی ئامەد بكاتهوه.
لە وەڵامی ئهو تانەیهی (عوسمان بایدەمیر)دژی ئهو تۆمهتهی بهسهرییدا سهپێنرابو، دادگای دەستوریی تورکیا ڕایگەیاند: بایدەمیر مافی پێشێلکراوەو، پێویسته بە بڕی ٣٠ ھەزار لیرە قەرەبووی ماددی بکرێتەوە.
دادگا ئاماژهی بۆئهوهشكردوه كه، سزاکەی پێچەوانەی بنەماکانی دەستوری تورکیایە.
لە ساڵی ٢٠١٨ بە تۆمەتی بێڕێزیکردن بە سەروەریی تورکیا، سزای ساڵێك و ٥ مانگ زیندانیکردن بەسەر بایدەمیردا سەپێنراو دواتریش مافی پەرلەمانتاری لێسەندرایەوە، لە ئێستاشدا (عوسمان بایدەمیر)، باکوری کوردستانی بەجێھێشتووە و لە بەریتانیا نیشتەجێیە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP