ته‌ندروستیی عێراق تووشبوونی زیاتر له‌ هه‌زارو 240 كه‌سی دیكه‌ی به‌ كۆرۆنا راگه‌یاند

تەندروستی
15:39 - 2021-10-24


وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لەماوەی 24 سه‌عاتی رابردودا، لەپارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، هه‌زارو 247 توشبوی نوێ به‌ په‌تای کۆرۆنا تۆمارکراون و24 دیكه‌ش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆئەوەشکردوە، كه‌ لەدوێنێوە هه‌زارو  247 كه‌س به‌ کۆرۆنا توشبوون تۆمارکراون کە 380 كه‌سیان لە هەولێر بون.

ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو كه‌، هه‌ر لەو ماوەیەدا 2 هه‌زارو 139 توشبو چاکبونەتەوە و 24 توشبوش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP