عیراق.. لایەنە ناڕازییەكان جارێكیتر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن رەتدەكەنەوە

عێراق
07:33 - 2021-10-25

لایەنە ناڕازییەكان لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنە پێشوەختەی عیراق جارێكی دیكە ئەنجامەكان رەتدەكەنەوەو داواش دەكەن كێشەكان چارەسەر بكەن.

ئەو لایەنانەی عێراق كە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنیان رەت كردوەتەوە جارێكی دیكە لە ماڵی نوری مالیكی سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا كۆبوونەوەو لە راگەیەندراوێكیشدا ئاماژەیان بەوە كردووە، ئەنجامەكان و مامەڵەی كۆمسیۆن لە یەكلاییكردنەوەی تانەكان رەتدەكەنەوەو داواش دەكەن ئەنجامی سەرجەم ناوەندەكانی دەنگدان بە شێوەیەكی شەفاف و بەدەست هەژمار بكرێنەوە.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەیاندا داوایان لە سەرۆك كۆمار كردووە لەسەر رووداوەكانی ئێستای عێراق هەڵوێستی جددی هەبێت بەو پێیەی پارێزەری دەستورەو رێگە نەدات دۆخی  ئێستای عێراق بەرەو خراپتر بچێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP