رۆژنامەی فاینانشيال: پرۆگرامی كۆڤاكس بەشێوەیەكی تەواو لەئەركەكانیدا سەركەوتوو نەبووە

تەندروستی
07:55 - 2021-10-25

رۆژنامەی فاینانشيال ئاشكرایدەكات پرۆگرامی كۆڤاكس، نەیتوانیوە بەشێوەیەكی تەواوەتی سەركەوتووبێت لەئەركەكانیدا.

رۆژنامەكە باسی لەوەشككردووە،  وڵاتانی دەوڵەمەند بەراورد بە وڵاتانی هەژار ئەوانەی پشت بە پرۆگرامی كۆڤاكس دەبەستن،  بۆ هەر كەسێك 16 جار زیاتر ڤاكسینی كۆڤید 19 یان وەرگرتوە.

رۆژنامەكە ئەوەشی خستوەتەڕوو ، ملیۆنان كەس لە وڵاتانی هەرە هەژاری جیهان هێشتا یەكەم ڤاكسنیان لێنەدراوە، لەكاتێكدا  لە وڵاتە دەوڵەمەندەكان زۆربەی هاوڵاتیان ڤاگیسنی بە هێزكەریشیان بۆ دابینكراوە دوای ئەوەی ڤاكسینی سەرەتاییان لێدراوە.

پێشتریش بەرێوەبەری گشتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند  تائێستا 82 وڵات ترسی ئەوەیان لەسەرە تا كۆتایی ساڵ نەتوانن  لەسەدا چلی هاوڵاتیانیان بەڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا بكوتن ،  ئەمەش مەترسی دووبارە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دروست دەكات.

رۆژنامەی فاینانشيال: پرۆگرامی كۆڤاكس بەشێوەتەیەكی تەواو سەركەوتوو نەبووە  لەئەركەكانیدا.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP