وەزارەتی تەندروستی عیراق پێشبینی هاتنی شەپۆلی چوارەمی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكات

تەندروستی
08:00 - 2021-10-25

وەزارەتی تەندروستیی عێراق هۆشداری دەدات لە هاتنی چوارەمین شەپۆلی كۆرۆناو داواش دەكات هاوڵاتیان خۆیان بەڤاكسینی كۆرۆنا بكوتن.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا رونیكردوەتەوە، چاودێری دۆخی كۆرۆنا دەكەن لە جیهانداو لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ژمارەیەكی زۆری وڵاتان ، حاڵەتەكانی توشبوون و مردن بەو ڤایرۆسە بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەرزبونەوەی توشبوون بەو ڤایرۆسە ئەوە دەگەیەنێت كە شەپۆلیكی دیكەی ئەو ڤایرۆسە لەڕێیەو پێویستە هاوڵاتیان پەلەبكەن لە وەرگرتنی ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا.

هاوكات تەندروستیی عێراق هاتنی شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا بۆ عێراق و خراپبوونی بارودۆخی تەندروستی بەدوور نازانێت، بەتایبەت كە هاووڵاتیان پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكان نابن.   


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP