له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی
ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق كه ئه‌مڕ‌ۆ 25-10-2021، بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی
بۆئه‌وه‌كردوه، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا هه‌زارو 573 حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا
تۆماركراوه‌و 2 هه‌زارو 588 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕ‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاندووه، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا 32 كه‌س
به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاماژه به‌وه‌شداوه،
له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عیراق تائێستا، 2 ملیۆن و 47 هه‌زارو
811 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌بوون و ملیۆنێك و 989 هه‌زارو 166 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان
تێپه‌ڕ‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه، كه ده‌كاته رێژه‌ی له 97.1%، هه‌روه‌ها 22 هه‌زارو 993 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP