له‌ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه25-10-2021، هاوڵاتیانی هه‌ردوو
وڵاتی ئێران و عێراق ده‌توانن به‌بێ ڤیزا و له‌ڕێگای فڕۆكه‌وه گه‌شته‌كانیان بۆ
هه‌ردو وڵات ئه‌نجامبده‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه، ئیره‌ج مه‌سجدی له تویتێكدا
كه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاویكردوه‌ته‌وه، رایگه‌یاندوه، به‌بۆنه‌ی پیرۆزكردنی
ڕۆژی له‌دایكبونی پێغه‌مبه‌ر (د.خ)، ده‌مه‌وێت هاونیشتمانیان ئاگادار بكه‌مه‌وه
له‌ئه‌مڕۆوه ده‌توانن به‌فڕۆكه سه‌ردانی عێراق بكه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست به
وه‌رگرتنی ڤیزا بكات، ته‌نها به پاسپۆرت و ڕه‌چاوكردنی رێكار‌و رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان
ده‌توانن گه‌شته‌كه‌یان ئه‌نجامبده‌ن.
ده‌شڵێت، هاوڵاتیانی عێراقیش ئاگادار ده‌كه‌مه‌وه
كه له‌ئه‌مڕۆوه به‌هه‌مانشێوه‌ی هاوڵاتیانی ئێرانی، ده‌توانن به‌بێ ڤیزا و ته‌نها
به پاسپۆرت و ره‌چاوكردنی رێكار و رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان، له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌وه
گه‌شت بۆ ئێران بكه‌ن.
پێشتر، ئیداره‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌جه‌ف
ڕایگه‌یاندبو، ڕێگه به هاوڵاتیان ده‌درێت به‌بێ ڤیزا گه‌شت بۆ وڵاتی ئێران بكه‌ن،
به‌مه‌رجێك رێكار و رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان جێبه‌جێبكه‌ن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP