وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی عێراق، روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه بڵاوكرده‌وه، كه باس له لێبڕینی به‌شێك له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ن به‌ناوی دڵنیایی ته‌ندروستیی و رایگه‌یاند، هیچ په‌یوه‌ندیه‌كمان به بڕین و كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی "دڵنیایی ته‌ندروستی"ه‌وه نییه.
له‌و باره‌یه‌وه، نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی عێراق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌داوه كه، "له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به‌شێك له راگه‌یاندنه‌كان وابڵاوكراوه‌ته‌وه، بڕێك له پاره به‌ناوی دڵنیایی ته‌ندروستی له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌بڕدرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌ڵێت: "جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و بابه‌ته هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌ئێمه‌وه نییه، وه‌زاره‌تی دارایی هیچ ڕێنماییه‌كی سه‌باره‌ت به بڕینی ئه‌و پاره‌یه ده‌رنه‌كردووه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "مه‌به‌ست له بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاریه ناڕاسته‌كان به‌لاڕێدابردنی رای گشتی و چه‌واشه‌كاریه".
وه‌زاره‌تی دارایی داوا له هه‌مو میدیا و ئاژانسه‌كانی هه‌واڵش ده‌كات، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره هه‌واڵه ساختانه‌دا نه‌كه‌ن، بۆ هه‌ر ده‌نگۆ و هه‌واڵێك پشت به‌سه‌رچاوه‌ی فه‌رمی وه‌زاره‌تی دارایی ببه‌ستن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP